بانگەوازی حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئێران بۆ بەرێوەبردنی مانگرتنی گشتی ڵە دژی جینایەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران ڵەرۆژی چوارشەمە ٢١مانگی خەرمانان و پێویستی پشتیوانی هەموورێکخراوەکان وشارۆمەندانی ئازادیخوازڵە سەرتاسەری ئێران ڵە مانگرتنی گشتی!

کڕێکاران و ئازادیخوازان!
پیویستە و دەبێ ڵەبەرامبەر سەرەرۆیی و جینایەتی کۆماری ئیسڵامی بە پانتایی هەموو ئێران بوەستینەوه!
هەربەم بۆنەوە ئێمەش بە بەشی خۆمان وەکوو ئەرکێکی شۆرشگیرانه بانگەوازی کۆمەڵانی خەلکی شۆرشگێری کوردوستان دەکەین که بە دەم ئەم بانگەوازەوە بینو یکگرتوانە ڵەرۆژی چوارشمە دەسبدنە مانگرتنی گشتی و بەمشێوەیە جاریکی تر بەکردەوە و بە پانتایی هەموو کوردوستان ڕق وتوورەیی خۆێان ڵەدژی سیاسەته دژی ئینسانێەکان و جنایەتەکانی کوماری ئیسڵامی دەرببرن و دەنگی حق خوازی خۆیان بەرز کەنەوە.
هاوکات داوا ڵە هەموو کرێکاران وکۆمەڵانی خەلکی شۆرشگێرو رێکخراوه سۆسیالیست و پیشکەتنخوازه کان ڵە سەراسەری ئێڕان دەکەین بدەم ئەم بانگەوازوە بین و دەنگی خۆێان تیکەڵ بەدەنگی هەموو کۆمەڵانی رەنجدیتوی کوردوستان بکەن و بەمشێوه ئەوانیش بە پشتیوانی خۆیان ڕق و تورەیی خۆیان ڵە دژی کۆماری ئیسڵامی دەرببرن و هاودنگ دژی سەرەرۆیەکانی کۆماری ئیسڵامی بوەستنەوە.
خەلکی تێکۆشەرو ئازادیخواز!
ئەم رژێمە ڵە درێژەی جینایەتەکانی خۆی ڵە رۆژی شەمە ١٧ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ بە ڵەسێدارە دانی تیکۆشەرانی سیاسی ” زانیارو لوقمان مـــورادی و ڕامین حسێن پەناهی ” و هەروەها کاتژمێرێک دوای ئەم جینایەتە ، هێرشێکی بەربڵاوی توریستی تری ڵە قوڵایی خاکی کوردوستانی عێراق کردە سەر بنکەو بارەگاکانی هەردووک حیزبی دێمۆکراتی کوردوستانی ئێڕان و جیانیەتیکی تری خولقاندو ڵاپەرەیەکی ڕەشی تری ڵە ئینسان کوژی سەرەرۆیی به کارنامەی پڕ ڵە جینایەتی خۆی زیاد کرد.
ئەم هێرشانە نابی بێ وەڵام بمێنەوەو دەبێ وەڵامی شیاوی خۆیان وەربگرنەوە. ئەم ڕژیمە بەکردەوەی وەحشیانەی خۆی کە بە پانتایی هەموو ئێڕان ، پەرەی پێداون ، دەیهەوێ بە خولقاندنی کەشوهەوایەکی تۆقێنەرو تێرورو سەرکوت وخەفەقان، خۆی ڵه قهیڕانه هەمەڵایەنەکانی سیاسی و ئابووروی و هەروەهاخەباتی هەمەڵایەنە و بەربڵاوی کڕێکاری بە پانتایی هەموو ئێران ، دەرباز کات .
بە مانگرتنی گشتی و بەربڵاومان ڵە رۆژی چواشەمە و بەپشتیوانی هەمەڵایەنەی کۆمەڵانی خەلک وتەواوی هێزە پێشکەوتنخوازەکان ڵە مانگرتنی گشتی ، جاریکی تر نیشانی دەدەین کە نەتەنیا ئەم ڕژیمە رێگای دەربازبوونی نێ یە و ناتوانێ بە کردەوە حشیگرێ یەکانی وڕەو ئیرادەی پۆڵایینی کۆمەڵانی خەلک تێکبشکێنێ بەلکووبە کوشت وبڕو تێرۆری ئازادیخوازان ونەیارانیشی ناتوانێ درێژە بە عومری پڕ ڵە جینایەتی خۆی بدات و محکوم به روخانه و دەبێ تەواوی سەرانی جینایەتکاری ئەم ڕژیمە ده سگیرو موحاکمەبکر
ێن.
وەرن هاودەنگ و یکگرتوانە ڵە رۆژی چوارشەمه ٢١ی مانگی خەرمانان هەمووناوەندەکانی کارو بەرهەمهێنان بوەستێنین و دوکان و بازارەکان بە نیشانەی نارەزایەتی دەربرین بە دژی دەسڵاتی پڕ ڵە جینایەتی ئەم ڕژیمە دابخەین و با ڵێبڕاوانە دەنگی خۆمان هەڵبرێن و هاوار کەین نا بۆ سێدارە ، نا بۆ تیرۆرو کوشت وبڕو جینایەت ونا بۆ دەسەڵات و وەحشیگەری کۆماری ئیسڵامی و بە مەبەستی تەئمین کردنی یەکێەتی وبۆپێشەوە چونی بزوتنەوەی ئازادیخوازی بە مەبەستی روخاندنی شؤرشگێڕانەی کۆماری ئیسڵامی و بنیاد نانی کۆ مەڵگایەکی ئازادو بەرابرو سۆسیالیستی، بە شکۆیەکی باشترەوە مانگرتنێکی سیاسی و پرشنگدار کە بێگومان جێگای پەسەندی هەموو چینیکرێکارو زۆربەی هەرە زۆری خەلکی شؤرشگیرو ئازادیخوازی ڕق ڵەدڵ ڵە تەواوی ئێڕانه ده بێ ، بەرەقو پێشی بەرین .
مەرگ ونەمان بۆکۆماری ئیسڵامی
بژی ئازادی و بەرابری
بژی سۆسیالیسم ، سەرکەوی خەباتی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ڕوخانی کۆماری ئیسڵامی ئێڕان .
حیزبی سۆسیالیستی ئینقلابی ئیڕان
١٩ خەرمانانی سالی ١٣٩٧

Leave a comment

Your email address will not be published. Required fields are marked. *